ناس کورد-
لە كۆبونەوەىەکی هاوبەشى دەروازەى سنوريى باشماخ و بەڕێوەبەرايەتى هاتوچۆى سلێمانى بڕيار درا ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو به Clean title نادرێت ئەگەر ژێرئاو كه‌وتوو، سوتاو، بڕاوه بێت.
بەڕێوەبەرايەتى هاتوچۆى سلێمانى بڵاويكردوەتەوە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020، كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تۆمار و لێپرسراوانی هۆبه‌كانی وردبینی، پشكنین و رادیۆ، هه‌روه‌ها لێپرسراوی به‌شی ئۆتۆمبێل له گومرگی باشماخ و كۆمپانیای ره‌زگه بۆ پشكنینی كوالێتی ئه‌نجامدرا.
ڕونيشكراوەتەوە، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێڵ كراوە و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
لە ڕاگەیەندراوی كۆبونەوەكەدا تەئكيد كراوەتەوە، به‌گوێره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می مه‌رجه گشتییه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئۆتۆمبێل دوو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشتی شۆفێر و سیستمی ABSی هه‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌رجیشه كه بڕوانامه‌ی COC تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێل كه لهدهروازهیهكی سنوری هاورده ده‌كرێن، ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بۆ بكرێت كه له‌و ده‌روازه سنورییه كارده‌كات و مۆر و پشتڕاستبكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئۆتۆمبێلی پاس كه له 14 نه‌فه‌ر كه‌متر بێت به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشت شۆفێری هه‌بێت، به‌ڵام له 14 نه‌فه‌ر به‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی بوونی ئێرباگ مه‌رج نیه.
له‌و ڕاگەیەندراوەدا هاتوه، هێنانه ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرانی ناوخۆ و داراییه و كار به‌هیچ نوسراوێكی دیكه‌ش ناكرێت، جگه له‌وه‌ش هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی درعیش له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی یان هه‌جین به‌رسوماتی چوار پستۆن تۆمارده‌كرێت و له‌كاتی بوونی هه‌ڵه‌ش له مه‌نه‌فێستی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو یان تۆماری یه‌كه‌میجار له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
هه‌ر له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ڕاگەیەندراوەکەدا باس له‌وه‌كراوه، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی دوو مۆدێل كۆن واته 2018 له‌مۆدێلی ساڵ رێگه‌پێدراوه، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی 2021یش له 1/9ی هه‌موو ساڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
له‌مادده‌ی دووه‌می ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌هێندرێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به‌ژماره‌ی میری تۆمارده‌كرێن، ناكرێت خاوه‌ندارێتیان بگوازرێته‌وه، ئۆتۆمبێلیش ده‌بێت 100 كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌ڕۆیشتبێت كاتێك ده‌گاته ده‌روازه سنوریه‌كان و بهكیلۆمهتر سفر ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا، كه تایبه‌ته به‌مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتووه، ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوه به Clean title وه‌سفكراوه و ده‌بێت ژێراو كه‌وتوو، سوتاو، بڕاوه نه‌بێت، شاسی و به‌ده‌نی لێدراو نه‌بێت، توكمه‌ی ده‌رگا و بان و به‌ده‌نی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی لێدراو نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت له راپۆرتی Car fax ده‌سته‌واژه‌ی لێدراوی كه‌میان بۆ بهكارهێندرابێت.
له‌مادده‌ی سێیه‌مدا جهخیشتكراوهتهوه، ئێرباگه‌كانی كاربكه‌ن، بۆیاغی له‌سه‌ر ساغی بۆ جوانی و شاردنه‌وه‌ی شوخت و لێدراوی بچوك كرابێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارتێكردنی كردبێت له‌پارچه سه‌ره‌كییه‌كان، هاوكات ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هاورده ده‌كرێن له‌وڵاتانی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌بێت coc يان هه‌بێت و كارفاكسیان بۆ په‌یڕه‌و بكرێت، له‌و وڵاتانه‌ش كه سیستمی كارفاكس په‌یڕه‌و ناكرێت داوای سیستمی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه كاریان پێده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ كاری پۆلیس و تاكسی و كۆمپانیاكان به‌كارهاتوون، رێگایان پێده‌درێت هاورده بكرێن ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدابێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆش پابه‌ندن به تۆماركردنی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله هاورده‌كان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت.
هه‌ر له‌خاڵی سێیه‌می مه‌رجه‌كاندا هاتوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌نێوان ماوه‌ی داخڵبونیان له‌ده‌روازه‌ی سنوری و تۆماركردنیان توشی روداوی هاتوچۆ ده‌بن، به‌پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی تایبه‌تمه‌ند و به‌پێی هێڵكاری شوێنی روداو تۆمارده‌كرێن، به‌مه‌رجێك مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت، راپۆرتی CAR FAXیان هه‌ر راپۆرتێكی تر تایبه‌ت به‌ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو وه‌ك رێبه‌رێك به‌كاردێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی و پێدانی COC ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و راپۆرتانه و COC ئۆتۆمبێل جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا پشت به‌بڕوانامه‌ی COC ده‌به‌سترێت.
هاوکات له‌مادده‌ی چواره‌می ڕاگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوەکراوە بڕی 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو له ده‌روازه‌ی سنوری به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه،.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی شه‌شه‌می ڕاگەیەندراوەکەش، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك یان كارمه‌ندێكی هاتوچۆ یان پۆلیس یان فه‌رمانبه‌رێكی شارستانی كه تایبه‌تمه‌ندن به پشكنین و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت یان چاوپۆشی بكات له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی به‌یاننامه‌كه، ئه‌وا به‌پێی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 14ی ساڵی 2008 و یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره 14ی ساڵی 1991 و یاسا به‌ركاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.