گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو

قەڵادزێ؛ خۆپیشاندەران مەکۆى گۆڕانیان سوتاند و بارەگاى پارتییان بەردباران کرد

2020.08.12 - 20:17
قەڵادزێ؛ خۆپیشاندەران مەکۆى گۆڕانیان سوتاند و بارەگاى پارتییان بەردباران کرد

ناس کورد-

خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانى ئەمڕۆى قەزاى قەڵادزێ گرژى و ئاڵۆزى تێکەوت و خۆپیشاندەران پەلامارى  بارەگاکانى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستاندا.

 

پەیامنێرى ناس کورد لەنێو خۆپیشاندەرانەوە رایگەیاند "خۆپیشاندەرانی قه‌ڵادزێ هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان و كه‌لوپه‌له‌كانیان سوتاند وبارەگای پارتیش بەرد باران کرا".

 

بەکر بایز، قایمقامى پشدەر، لەبارەى گرژى و ئاڵۆزییەکانى دەڤەرەکە رایگەیاند، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەشێک لە هاووڵاتیان و چین و توێژەکانی سنوری قەڵادزێ گرژی دروستبوە.

 

وتیشى "بەشێک لە خۆپیشاندەران چونەتە سەر مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان سوتاندوە، هەروەها لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیشیان بەردبارانکردوە".

 

قایمقامى قەزاى پشدەر، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە لەگەڵ گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان توانراوە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایى بۆتەوە.