گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی: ئەگەر گڵۆپی سەوز بۆ سەدام هەڵبكرایە سعودیە و قەتەر و ئیماراتی قوت دەدا

2020.08.12 - 12:00
ڕۆحانی: ئەگەر گڵۆپی سەوز بۆ سەدام هەڵبكرایە سعودیە و قەتەر و ئیماراتی قوت دەدا

ناس کورد-

سەرۆككۆماری ئێران ڕایدەگەینێت، ئێران بەردەوام پشتیوانی وڵاتانی كەنداوی كردووە و گەر گڵۆپی سەوزیان لەكاتی شەڕدا بۆ سەدام هەڵبكرایە ئەوا سعودیە و ئیمارات و قەتەری قوتدەدا.

 

لە میانەی كۆبونەوەی حكومەتەكەیدا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئێران شانبەشانتان وەستاوە، ئەوەشمان سەلماندووە كاتێك سەدام حوسێن هێرشی كردە سەر كوەیت ئێمە یەكەم كەس بووین پێش ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ئیدانەی پەلامارەكەمان کرد و یارمەتی گەلی كوەیتمان دا".



وتیشى، "بەهەندێ وڵاتی دراوسێی دەڵێین هێزە چەكدارەكانی ئێران لەدژی ئێوە نیە، پێتاندەڵێم ئەو هێزانە بۆ بەرگرییە لەپێناو بەرژەوەندی هەموو وڵاتاندا هەروەها بۆ بەرگریكردن لەبەرامبەر هەر دەستدرێژییەكی بێگانە".



ڕۆحانی دەڵێت، "چەكی ئێرانی لەدژی ئێوە نییە، ئەوانەی كەسەرەوەت و سامانەكەتان دەدزێت و چەكتان پێدەفرۆشێت بۆ ئەوەی دراوسێكانتان بۆردمان بكەن و ستەم لەگەلی یەمەنی بكەن ئەوان زیانتان پێدەگەیەنێت نەك ئێران".

 

ڕۆحانی ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، بە هەڵگرتنی قەدەغەی فرۆشتنى چەک بە ئێران، وڵاتەکەى دەتوانێت كڕین و فرۆشتن بەچەكەوە بكات، هەر بڕیارێكیش بۆ درێژكردنەوەی ئەو قەدەغەكردنە پێشێلكردنی ئاشكرای ڕێكەوتنی ئەتۆمییە و ئەو وڵاتانەشی كە پشتیوانی بڕیارەكە دەكەن بەرپرسیارێتی كارەكە هەڵدەگرن.

 

لەكۆتایی وتەكانیشدا ڕۆحانی باسی لەوەكردووە، هیواخوازن ئەمریكا لەدرێژكردنەوەی قەدەغەكردنی فرۆشتنى چەک بەئێران شكستبهێنێت.