گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی پەروەردەى هەرێم لەبارەى ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان

2020.08.12 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی پەروەردەى هەرێم لەبارەى ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان

ناس کورد-

بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێم ڕەتی دەکەنەوە هێشتا کاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکرابێت بەڵام جەختدەکەنەوە کە "بەمزوانە دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکان کەمال، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ناس کوردی وت، "تائێستا ئێمە هیچ شتێکمان لەوبارەوە ڕانەگەیاندووە و هیچ شتێک لە گۆڕێ نییە، ئێمە سایتی فەرمیمان هەیە و هەر هەواڵ و ئاگادارکردنەوەیەک هەبێـت لەوێ بڵاوی دەکەینەوە."

 

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئاشکرا دەکرێن، بەڵام ڕێکان کەمال ئەو زانیارییەی ڕەتکردەوە.

 

ڕێکان کەمال ڕەتیکردەوە پێشبینی هیچ وادەیەک بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بکات.

 

هەروەها کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ناس کورد ڕەتیکردەوە زانیاری هەبێت لەسەر وادەى بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان و وتی، لەئێستادا وەزیر و بەرپرسانی پەروەردە لەکۆبوونەوەدان لەسەر ئەو بابەتە.