گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەکتەرێکى کۆمیدی دەبێت بە سەرۆکى ئۆکرانیا

2019.04.22 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەکتەرێکى کۆمیدی دەبێت بە سەرۆکى ئۆکرانیا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

ئەنجامە بەراییەکانى هەلبژاردنەکەى ئۆکرانیا دەریخستووە کە ئەکتەرى کۆمیدى ڤۆلۆدیمیر زێلینسکى براوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتییە، بەوەش ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە دەبێتە سەرۆکى ئۆکرانیا.

.

دەرئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە بە ڕێژەیەکى زۆر ئەکتەرە کۆمیدییەکە، لە پێش کێبڕکێکارەکانیەوەیەتى کە 39 کاندید بوون.

.

سەرۆکى پێشووى ئۆکرانیا دانى بە شکستەکەى هێناوە، بەڵام لە بەرامبەر هەوادارانیدا ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانى سیاسەت دوور ناکەوێتەوە.

.

ئەکتەرى کۆمیدى ڤۆلۆدیمیر زێلینسکى کە براوەى هەڵبژاردنەکەیە، لە وتارێکیدا بۆ هەوادارانى ڕایگەیاند: "بێ ئومێدتان ناکەم".

.

وتیشی، هەرچەندە هێشتا بە شێوەیەکى فەرمى نەبۆتە سەرۆکى ئەو وڵاتە بەڵام، ببینن هەموو شتێک ئەگەرى ڕودانى هەیە.

.

زیلینسکى تەمەنى 41 ساڵە و بە شێوەیەکى تاکەکەسى خۆى بۆ سەرۆکى ئۆکرانیا پاڵاوت، خاوەنى بەرنامەى کۆمیدییە بە ناوى "خزمەتکارى خەڵک"، کە ڕۆڵى مامۆستایەکى مێژوو دەبینێ و بە ڕێکەوت دەبێت بە سەرۆکى وڵات و شەڕى گەندەڵى دەکات و هەوڵى ڕوخاندنى دەستەڵاتى گەندەڵ دەدات.

 

لە کەمپینەکانى هەڵبژاردنیشدا ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە جیاواز لە کاندیدەکانى تر لەسەر شێوازى بەرنامە کۆمیدییەکەى بانگەشەى دەکرد و دواجار لە ئەکتەرێکى کۆمیدییەوە کورسى سەرۆکى وڵات بەدەستدێنێت.

سەرۆکى ئۆکرانیا خاوەنى دەسەڵاتێکى زۆرە لەو وڵاتە، لە ڕوى ئاسایش و بەرگرى و سیاسیەتى دەرەکییەوە، هەر کەسێکیش براوە بێت بۆ ماوەى پێنح ساڵ سەرۆکى ئۆکرانیا دەبێت.