گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپترین لەماوەى هەشت ساڵدا

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە

2020.08.12 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە

ناس کورد-

نرخى زێڕ لە پاشەکشەى خێرا بەردەوامە و بۆ سێیەم ڕۆژى لەسەریەک دابەزینى بەخۆوە بینى، دواى دابەزینە ڕۆژانییەکەى ئێوارەى دوێنێ کە خراپترینە لەماوەى نزیکەى هەشت ساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى گرێبەستە خێراکانى زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینى بەخۆوە بینى لە بەرزترین نرخى مێژوییەوە کە لە رۆژانى ڕابردوودا تۆماریکرد کاتێک نرخى هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2072 دۆلار، مامەڵەکانى ئەم هەفتەیەى زێڕ لە بازاڕەکان پاشەکشەى یەک لەدواى یەک بەخۆوە دەبینن.

 

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ بەڕێژەى 1.69% دابەزى و بە 1878 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، کە کەمترە لەو نرخەى دوێنێ تۆماریکرد کە 1912 دۆلار بوو.

 

دابەزینى نرخى زێڕ دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەهێزبوونى دۆلار و هەڵکشانى نرخەکەى لە نزمترین ئاستییەوە لەماوەى زیاتر لە دوو ساڵدا، لەگەڵ خواستى وەبەرهێنەران بۆ مامەڵەکردن بە پارەى کاش، ڕاگەیاندنى ڤاکسینە روسییەکە، پرۆسەکانى فرۆشتنى زێڕ بەمەبەستى دەستکەوتنى قازانج.

 

نرخى زێڕ ئەمڕۆ بەرەو داکشان هەنگاودەنێت بەرەو نزمترین ئاست لەماوەى نزیکەى سێ هەفتەدا، دواى بەرزبوونەوەى بەشێوەى خێرا لەم مانگەدا.