گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید بە دوو ڕێگە دەیەوێت دیبالا لە چنگی یۆڤی دەربهێنێت

2020.08.11 - 23:26
ڕیاڵ مەدرید بە دوو ڕێگە دەیەوێت دیبالا لە چنگی یۆڤی دەربهێنێت

ناس کورد-

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یانەی ریاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە توانەکانی پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس و بەچەند ڕێگەیەک دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی.

 

ماڵپەڕی میدیا سێتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی داناوە بەهەرشێوەیەک بێت تواناکانی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بەدەستبهێنێت، ئەوەش بۆ شوێنگرتنەوەی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی کە تائێستا نەیتوانیوە یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی بباتە یانەکە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، یۆڤێنتۆس نرخی یاریزانەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە تێکەڵکردنی چەند یاریزانێک بە گرێبەستەکە نرخەکەی کەمبکاتەوە.

 

ئەو ماڵپەڕە ڕونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە دەیانەوێت، بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ و ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە لەبەرامبەر دیبالادا بدەنە یانەی خانمە پیرەکە.

 

بەگوێرەی میدیا سێت، پلانێکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە تۆنێ کروسی ناوەڕاستکاری ئەڵمانیش بخاتە ناو گرێبەستەکەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی دیبالا.

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پلانەکەی ڕیاڵ مەدریدییان بە خەیاڵ ناوبردووە و پێیانوایە، مەحاڵە یۆڤێنتۆس دەستبەرداری تواناکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بێت کە لەئێستادا هاوشانی ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی یانەکەیە.