گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرۆسە هاوبەشەكان: عێراق و هەرێم گفتوگۆ دەکەن لەبارەی دەستدرێژيەكەى توركيا

2020.08.11 - 22:47
پرۆسە هاوبەشەكان: عێراق و هەرێم گفتوگۆ دەکەن لەبارەی دەستدرێژيەكەى توركيا

ناس کورد- 

سەركردايەتیى پرۆسە هاوبەشەكانى عێراق ئاشكرايكرد، لەگەڵ هەرێمى كوردستان لە پەيوەنديدا دەبن بۆ زانينى هۆكارى دەستدرێژیيەكەى توركيا.

 

تەحسين خەفاجى، وتەبێژى سەركردايەتیى پرۆسە هاوبەشەكان لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، ڕاوێژ و پەيوەندى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى كوردستان هەيە سەبارەت بە دەستدرێژیى فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى توركيا كە بووە هۆى شەهيدبونى دوو ئەفسەرى پاسەوانى سنورى عێڕاقى.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، وردەكارى تر هەيە كە لەگەڵ هەرێمى كوردستان گفتوگۆيان لەبارەوە دەكرێت بۆ زانينى هۆكارەكانى ئەو دەستدرێژييە و چۆن لايەنێك سەركردە سەربازيەكانى پاسەوانى سنورى عێراقى دەكاتە ئامانج.

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسنوری چیای برادۆست هێزێکی پاسەوانی سنوریی عێراق کە کوردن لەلایەن تورکیاوە بۆردمانکران و لەئەنجامدا پێنج کەسیان شەهید بوون کە دووانیان فەرماندەن.  

 

لاى خۆشيەوە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئیدانەی كرد و  داواشى لە توركيا كرد هێرشە سەربازييەكان و پێكدادانەكان رابگیرێت و لەرێگەی گفتوگۆی هاوبەش و تێگەیشتنەوە چارەسەر بۆ كێشە سنورییەكانی نێوان هەردو وڵات بدۆزرێتەوە."