گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ميسى و باوكی لە ميلانۆ سەروو خانويان كڕى.. دەچێتە ئينتەرميلان؟

2020.08.11 - 20:47
ميسى و باوكی لە ميلانۆ سەروو خانويان كڕى.. دەچێتە ئينتەرميلان؟

ناس کورد- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيیەكانى ئيتاڵيا و ئيسپانيا ئاشكرايانكردوە، ليۆنێل مێسى، ئەستێرەى ئەرجەنتينى و يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى خانويەكى لە شارى ميلانۆى ئيتاڵيا كڕيوە، ئەوەش دواى دەنگۆكانى چەند هەفتەى ڕابردوو لەسەر ئەوەى ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە روودەكاتە يانەى ئينتەرميلان.

 

بەپێى ڕاپۆرتە وەرزشيەكان، ميسى لە نزيك بارەگاى يانەى ئينتەرميلان لە شارى ميلانۆ خانويەكى كڕيوە، ئەوەش دواى چەند هەفتەيەك لەوەى كە باوكيشى لە هەمان ناوچە خانويەكى كڕيوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو كارەى ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە و باوكى دواى ئەو ڕاپۆرتانە دێت كە چەند هەفتەيەكە باس لەوەدەكەن، ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە ڕوودەكاتە يانەى ئينتەرميلانى ئيتاڵى و ئەو كارەش دەنگۆكانى بەهێزتر كردوە.

 

پێشتر ئەوە ئاشكرا كرابوو كە باوكى ميسى بۆيە خانووى لە ميلانۆ كڕيوە ،چونكە لە ئيتاڵيا بڕى باج دابەزێنراوە.

 

گرێبەستنى ليۆنێل مێسى لە گەڵ يانەى بەرشەلۆنە هاوينى ئەمساڵ كۆتايى دێت و تائێستاش گفتوگۆكانى نێوان هەردوولا بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى نێوانيان نەگەيشتوەتە ئەنجام.

 

ئەم دەنگۆيانەش سەرەڕاى ئەوە دێن، كە پێشتريش يانە ئيتاڵيەكە ڕەتيكردبوەوە لەگەڵ مێسى كەوتبێتنە گفتوگۆ و سەرۆكى يانەكە باسى لەوەكردبوو ميسى لە بەرشەلۆنە كۆتايى بەژيانى وەرزشى خۆى دەهێنێت.