گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس وتەى لە کەسوکارەکەى وەرگرتووە

ناس کورد زانیارى لە بارەى ئەو پیاوە ئاشکرا دەکات کە لە سلێمانى خۆى کوشت 

2020.08.11 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد زانیارى لە بارەى ئەو پیاوە ئاشکرا دەکات کە لە سلێمانى خۆى کوشت 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى زانیارى لەبارەى ئەو پیاوە بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات کە ئەمڕۆ (سێشەممە) لە گەڕەکى چوار چرا لە شارى سلێمانى، خۆى کوشت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، بە چەکی کڵاشینکۆف لەبەردەم کەنیسەی چوارچرا خۆی کوشت". 

 

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو کەسەی خۆی کوشتووە پێشەی کاسبە و لە دایکبووی ساڵی 1968و هۆکاری ڕووداوەکەش نەزانراوە. 

 

سەرکەوت ئەحمەد رونیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە و لە ئێستادا وتە لە کەسوکاری وەردەگیرێت پەڕاو بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. 

 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە ژمارەى روداوەکانى خۆکوشتن لەلایەن پیاوان و ژنانەوە بەراورد بە ساڵانى رابردوو هەڵکشاوە و زیادى کردەوە و ئاماژەى بەوە کرد لەو بارەیەوە ئامارێکى وردیان لەبەردەستدا نییە.