گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشانى دۆلار داکشانى خێراى زێڕى لێکەوتەوە

2020.08.11 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵکشانى دۆلار داکشانى خێراى زێڕى لێکەوتەوە

ناس کورد-

نرخى زێڕ ئەمڕۆ (سێشەممە) پاشەکشەیەکى خێراى بەخۆوە بینیوە، بەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەیی بەهاى دۆلارەوە بەرانبەر دراوەکانى دیکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپیێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى زێڕ ئەمڕۆ لەمامەڵە خێراکاندا بەڕێژەى 0.5% دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک بە 2017.53 دۆلار مامەڵەى پێوە کراوە، ئەوەش پاشەکشەى نرخەکەى دەردەخات لەئاستێکى مێژوییەوە کە هەفتەى ڕابردوو تۆماری کرد کاتێک نرخى ئۆنسەیەک گەیشتە 2072.50 دۆلار.

 

هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى زێڕ بەڕێژەى 0.6% دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک بە 2026.90 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

دابەزینى نرخى زێڕ دواى زیادبوونى نرخى دۆلار دێت بەرانبەر دراوە جیهانییەکانى دیکە و پارێزگاریکردن لەو دەستکەوتانەى بەدەستیهێناوە.