ناس کورد-
یه‌كێتی له‌شجوانی عێراق ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د موسه‌وی، پاڵه‌وانی لهشاجوانی عێراق كه ناسراوە به (ڕامبۆكهی عێراق) به‌هۆی توشبوونی بە پەتای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی ئابی 2020، یەکێتییەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا دەڵێت، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە یه‌كێتی له‌شجوانی عێراق گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د موسه‌وی، پاڵه‌وانی لهشاجوانی عێراق کە ناسراو به (ڕامبۆ) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت".
یەکێتییەکە پرسه و سەرەخۆشی خۆیانی ئاڕاسته‌ی خێزان وهاوڕێیکانی محه‌مه‌د موسه‌وی کردەوە و داوای لە خوای گەورە کردووە بە بەهشتی بەرینی شادبکات.
لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق 153هەزاری تێپەڕاندووە و زیاترلە پێنج هەزار کەسیش بە هۆی توشبوونیان بەڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.