کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ (22ی نیسانی2019) شوانێک لە گوندی گردە عازەبانى هەولێر هەورەبروسکە لێیدا و گیانى لەدەستدا.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، شوانەکە بەناوی (ی م ز) تەمەنی 20 ساڵە.
باوکی ئەو گەنجە بە ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکەى وتووە، "کاتێک دەرچووە بۆ دەرەوە شوانى بکات هەورە بروسکەیەکی بەهێز لێی داوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەشدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر هۆشدادی دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات "لەکاتی هەوروبروسکە لە دەشتایی و چۆلەوانی مەمێننەوە و مۆبایل بەکار مەهێنن."