گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەگاتە هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر؟

ئابوریی ئێران لەئاستێكی مەترسیداردایە و هۆشداری لە ڕووخانی دەدرێت

2020.08.10 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئابوریی ئێران لەئاستێكی مەترسیداردایە و هۆشداری لە ڕووخانی دەدرێت

ناس کورد- 

ئێران دەچێتە ناو سێیەمین ساڵی دوای كشانەوەی ئەمریكا لەڕێکكەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنی سزاكان بەسەریدا، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی ئەو سزا زۆرانەوە هەڵئاوسان لەسەری زیادبووە و شارەزایانی ئابوریش هۆشداری دەدەن لەوەی دۆخی ئابوری ئێران هاوشێوەی ڤەنزوێلا لەدەست دەربچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕی (زەمۆنیتۆر) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، شارەزایانی بوارەكە وای بۆ دەچن قەبارەی سیولە لەئێراندا لەساڵی 2018 گەیشتبێتە 63 ملیۆن دۆلار، کۆتایی ئەمساڵیش لەو وڵاتە کە دەکاتە مانگی ئازاری 2021 بۆ 127 ملیار و 600 هەزار  دۆلار زیاد بکات.



بەگوێرەى دوا ڕاپۆرتی بانكی ناوەندی ئێرانیش، لەسێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا  سیولەی (نەختینەیی) ئێرانی گەیشتووەتە 112 ملیار و 700 هەزار دۆلار، بەوەش بەراورد بەهەمان كات لەساڵی ڕابردوودا هەڵئاوسانەكە 33.9% زیادی كردووە و ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردووە هەڵئاوسانەكە لەساڵانی داهاتوودا ئاستەكەی بەرزتر ببێتەوە.

 

بەگوێرەى ئامارەكان ئەوەش دەركەوتووە، پێویستی بۆ سیولەی ساڵانە بەڕێژەی 9% زیاد دەكات، بەو واتایەی هەر زیادكردنێك لەسیولەدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و لەماوە جیاوازەكانیشدا سیولەی مامناوەندی زیاتر لە 20% ئابووری گەشەی كردووە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان.

 

دراوی ناوخۆی ئێرانیش دوای داڕوخانی ڕیاڵی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەڕێژەی 250 هەزار بەرامبەر یەك دۆلار، بەهای تەواوەتی لەدەستداوە.

 

بەوتەی ئابووریناسان، زیادبوونی ڕێژەی سیولەی ئێرانی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دۆخێکی مەترسیداری بۆ بارودۆخی ئابووری ئێران ڕەخساندووە و گەر بەو ئاڕاستەیە بەردەوامبێت و سنوری بۆ دانەنرێت لەئابووری گشتیدا، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە هەڵئاوسانەكە تەشەنە بسەنێت و لەكۆتایشدا لەدەست دەربچێت و ببێتە هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر وەكو ئەوەی لەفەنزەوێلا ڕوویدا.



ئەوەش لەكاتێكدایە پێش سزا نوێیەكانی واشنتۆن، تاران دوو هێندەى مانگی ڕابردوو نەوتی بەرهەمدەهێنا كە بڕەكەی ملیۆنێك و نۆ هەزار بوو لەڕۆژێکدا. 

 

عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندیی ئێران دەڵێت، گەشەی ڕێسای دراو و سیولە لەگەڵ پێوەرەكانی پێشوودا بەشێوەیەكی زۆر پێكدادان دروست ناكەن.

 

مانگی ئایاری ئەمساڵیش ئەو بانكە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی هەڵئاوسانەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەڕێژەی 22%  بەرفراوان بوون و كەمكردنەوەی لەساڵی داهاتوودا بەڕێژەی 2% دەبێت.



گەرچی ئەو ڕێژەیەی كە بانكی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند ناكاتە ڕێژەی كرداری هەڵئاوسانەكە بەپێی ئەوەی ناوەندی ژمێرەی 475 شتومەكی دیاریكردووە، بەڵام زۆربەی خەڵكی ئێران جگە لەشتومەكە سەرەكییەكان لەخۆراك و خواردنەوە و تەندروستی و گواستنەوە و وزە شتی دیكە بەكارناهێنن.

 

بەگوێرەى ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی هەڵئاوسانەكە لەنێوان 21ی حوزەیران بۆ 21ى تەمموز 6.4% بووە، بەڵام ئابووریناسان دەڵێن، ڕێژەكە زۆر لەوە زیاترە.

 

سەرباری كورتهێنان لەبودجەی گشتی كە گەیشتووەتە دوو كوادریلیۆن ڕیاڵ ( 8 ملیار و پێنج ملیۆن دۆلار)، سیاسەتێكی دروست پیادە نەكراوە و پێدەچێت ڕێژەی هەڵئاوسانەكە بەشێوەیەكی لەڕادەبەدەر لەچەند مانگی داهاتوودا زیاتر ببێت.