ناس کورد-
لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکات بۆ کەمى ئۆکسجین لە ھەولێرو دھۆک و نرخى نەخۆشخانە ئەهلییەکان و پێویستە نرخەکان کەمبکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى لیژنەکە، ئەو پرسانە ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەى لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لهپهرلهمانی كوردستان تاوتوێکراون و کۆمەڵێک بڕیار دراوە لەبارەیانەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە بەدواداچوون بکرێت بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلییەکان و نرخەکان کەم بکرێنەوەو یەک بخرێن، ههروهها بهدواچوون بۆ پرسیى کەمیی ئۆکسجین لەھەولێرو دھۆک و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی بكرێت و داواش لەوەزارەتی تەندروستی بکرێت تاقیگەیەکی دیاریکردنی کۆڕۆنا بۆ قەزای زاخۆ دابینبکرێت.
بەپێی بڕیارێکى دیکەى لیژنەکە، ههروهها بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو ھەواڵانەی باس لەبەبازرگانی بوونی پشکنینی کۆرۆنا دهكهن، بەنوسراوێکیش داوا لەکۆمپانیاو دامەزراوە خێرخوازییەکان بکرێت لەھاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی بەردەوام بن تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت.
لیژنەکە جەختیکردووەتەوە، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی.