گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی کازمی ئەو ناوچانە ئاشکرا دەکات کە پێشمەرگە و سوپا هەماهەنگی تێدا دەکەن

2020.08.09 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کازمی ئەو ناوچانە ئاشکرا دەکات کە پێشمەرگە و سوپا هەماهەنگی تێدا دەکەن

ناس کورد-

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باس لە گفتوگۆی هاوبەش لەنێوان عێراق و هەرێم دەکات بۆ هەماهەنگیکردن و هاوکاریکردنی یەکتر و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و دەڵێت، کاردەکەن تا پێکەوە دژی چەکدارانی داعش لەناوچە سنورییەکانی نێوان هەردوولا بووەستنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی ئابی 2020، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: "گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پاسەوانی سنوری هەرێم هەیە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش و گۆڕینەوەی زانیاری نهێنیی سەربازیی لە هەندێک ناوچە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەم ڕێککەوتنانە بۆ هاوکاریکردنی هاوبەشە لەنێوان هێزە عێراقی و کوردییەکان بۆ وەستانەوە لەدژی داعش لەو ناوچانەی کە تێیدان و چالاکی دەکەن."

 

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو ناوچانەی کە ئەو هەماهەنگیانەی تێدا دەکرێت، بریتین لە، دیالە، خانەقین، کەرکوک و هەندێک ناوچەی دیکە کە گروپە چەکدارەکانی داعش چالاکی تێدا ئەنجامدەدەن."

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ باسی لەوەشكردووە: "داعش مەترسییە لەهەموو ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە و حکومەتی عێراق بۆ پاراستن و توندوتۆلکردنی سنورەکانی لەگەڵ دراوسێکانی بە نمونەی سوریا یەکهەڵوێستە و بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ کار لەو پرسەدا دەکەن بۆ پاراستنی سنورەکان لە تیرۆرستانی داعش."