ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی ناوبژیوانانی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوی دانانی سیستمی "ڤار"یان لەعێراق دەستپێکردووە و فیفا ڕەزامەندی لەسەر ئەو کارە داوە، دەشڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزێ نوێدا نوێنەری فیفا دێتە عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارە نوێیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەعد سەلیم، ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: "پلانەکانمان بۆ دانانی سیستمی ڤار لە یاریگاکانی عێراق بەردەوامە و وەک یەکەم هەنگاویش بۆ ئەو کارە فیفا ڕەزامەندی لەسەر دانانی سیستمەکە دەربڕی."
وتیشی: "لەسەرەتای وەرزی نوێدا فیفا نوێنەری خۆی دەنێرێتە عێراق بۆ سەردانکردنی یاریگاکان و زانینی ئەوەی کە دەکرێت لەعێراق سیستمێکی لەوشێوەیە دابنرێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوبژیوانانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە: "قۆناغی پاش ئەوە دانانی ئامێرەکان و کەسی تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمەکە لە یارییەکاندا."