گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

,,خەسارەتێکی گەورەیە,,

لەحەوت مانگی رابردوودا ’’45 زانا و مامۆستای ئایینی’’ لە هەرێم وەفاتیان کردووە

2020.08.09 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
لەحەوت مانگی رابردوودا ’’45 زانا و مامۆستای ئایینی’’ لە هەرێم وەفاتیان کردووە

ناس کورد-

بەپێی ئەو ئامارەى ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی زانایانی ئاینی بڵاویکردووەتەوە، لە حەوت مانگی ڕابردوودا نزیکەى 45 مامۆستا و زانای ئاینی لە هەرێم بە هۆکاری جیاجیا گیانیانلەدەستداوە و سەرۆکى یەکێتییەکەش "بە خەسارەتێکی گەورە" وەسفی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەکە وێنەی زۆربەی ئەو مامۆستا و زانا ئاینیانەى داناوە کە لەو ماوەیەدا گیانیانلەدەستداوە، بەشێک لەوانە لەکاتی خۆیاندا ڕاگەیەنراون کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. 

 

عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆکى یەکێتی زانایان دەڵێت، "ئەو مامۆستا بەرێزانە زۆربەیان بەهۆکاری تەمەن و نەخۆشیەوە وەفاتیان کردووە و هەندێکیشیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە."


دەشڵێت لەساڵی 2020 ڕێژەیەکی زۆر زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، ئەمە وێرای "ڕازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، بەڵام خەسارەتێکی گەورەیە لەناو کۆڕی زانایان، چونکە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەرووی دینداری و گەیاندنی پەیامی ئیسلام."

me_ga.php?id=686

دەشڵێت، لە خوای گەورە داواکارم ئەو مامۆستا بەرێزانەی هەموو تەمەنیان لە خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان خەرج کردووە خوا بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات."