گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەهەرێمی کوردستان و عێراق دێنە خوارەوە

2020.08.08 - 23:07
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەهەرێمی کوردستان و عێراق دێنە خوارەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، بەهۆی تێپەڕبوونی تۆپەڵە هەوایەکی ساردەوە پلەگانی گەرما لەهەرێمی کوردستان وعێراق بۆماوەی سێ ڕۆژگۆڕانکاریان بەسەردا بێت و بێنە خوارەوە.

 

ڕەیحان عەجمی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: " پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان، خۆرئاوای عێراق و ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆماوەی سێ ڕۆژ گۆڕانکاریان بەرسەردا دێت و دادەبەزن".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە ئەو گۆڕانکاریانە هەستیان پێدەکرێت، بەجۆرێک پلەی گەرما لە تێکڕای پلە ئاساییەکانی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو دێتە خوارە".

 

ڕوونیشیکردەوەتەوە: "بەهۆی تێپەڕبوونی تۆپەڵە هەوایەکی ساردەوە بەسەر ئاسمانەکانی عێراق، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باکور و خۆرئاوای عێراق لە نێوان 35 بۆ 38 پلەی سەدی بێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیشدا لە نێوان 40 بۆ 44 پلەی سەدی تۆماربکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق  ئاڕاستەی با بەڕووی باکوری خۆرهەڵات دەبێت و خێرایی باش مامناوەند دەبێت لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەترلە کاتژمێرێکدا."