گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا: ئەندرێ پێرلۆ وەک ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس دەستنیشانکرا

2020.08.08 - 21:51
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا: ئەندرێ پێرلۆ وەک ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس دەستنیشانکرا

ناس کورد-

سەرچاوەی ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی یانەی یۆڤێنتۆس، ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵی ئەندرێ پێرلیۆیان کردووەتە ڕاهێنەری یانەکە.

 

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا لەزاری بەرپرسێکی یانەی یۆڤێنتۆسەوە بڵاویانکردەوە، لەدوای دورخستنەوەی ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنەری یانەکە، بڕیاریاندا، ئەندرێ پێرلۆی ئەستێرەی پێشووی یانەکە و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکەنە ڕاهێنەری یانەکە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەندرێ ئەنێلی، سەرۆکی یانەکە دوای ئەوەی پێرلۆی وەک ڕاهێنەری تیپی خوار تەمەن 23 ساڵی یانەکە دیاریکرد، بڕیاریدا بیکاتە ڕاهێنەری تیپی یەکەمی یانەکە.

 

دورخستنەوەی ماوریسیۆ ساری لە ئەرکی ڕاهێنانی یانەکە لەدوای ئەوەهات کە شەوی ڕابردوو لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایەدەرەوە و نەیتوانی بگاتە قۆناغی داهاتوو.