ناس کورد-
سەنتەری میترۆ داوای لێكۆڵینەوە دەكات لەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ كرایە سەر رۆژنامەنوس دانا مەنمی و دەشڵێت پێویستە هێرشبەران بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگا بکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2020، لە نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی چەند كەسێك پەلاماری ڕۆژنامەنوس، دانا مەنمی-یان دا و برینداریان کرد.
لەوبارەیەوە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند:" وێرای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لێكۆڵینەوە جدی دەکەین بۆ دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا."
سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رێگەی دەزگا بەرپرسەكانەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكات.