ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە 17 هەزار پشکنین کراوە و بەهۆیەوە سێ هەزار و سی هەزار و 325 توشبووی نوێ تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەوپێیە، ژمارەی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 174 هەزار و 389 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 342
بەغدا\کەرخ: 308
شاری پزیشکی: 49
نەجەف: 269
سلێمانی: 104
هەولێر: 259
دهۆک: 50
کەربەلا: 239
کەرکوک: 293
دیالە: 106
واست: 196
بەسرە: 297
میسان: 87
بابل: 241
دیوانییە: 110
زیقار: 34
ئەنبار: 60
موسەنا: 63
نەینەوا: 121
سەڵاحەدین: 97
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، دوو هەزار و 307 کەس نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 105 هەزار و 504 حاڵەت، واتە بەڕێژەى 71.6%ی کۆی توشبووان.
هەروەها 74 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەى گشتیی مردووان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 310 حاڵەت.