گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى دەوامی فەرمی؟

عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی درێژکردەوە

2020.08.08 - 15:49
عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی درێژکردەوە

ناس کورد-

حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە سەرانسەری وڵات تاوەکو 15ی ئەم مانگە درێژکردەوە، واتە هەفتەیەکی تر درێژکرایەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، 8ی ئابی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتى عێراق دەڵێت، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت و لەدوای 15ی ئابەوە چاو دەخشێنرێتەوە بە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییدا و بڕیاری پێویست دەدرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان بە ڕێژەى 25% دەبێت و دەسەڵاتی تەواویش دەدرێت بە وەزارەتەکان بەپێی پێویستی خۆیان کارەکانیان ڕایی بکەن." 

لەئێستادا عێراق 144 هەزار توشبووی کۆرۆنای هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 103 هەزرکەسیان چاکبوونەتەوە، واتە بەڕێژەى 71%ی کۆی توشبووان.

 

هاوکات پێنج هەزار و 236 توشبوو لە سەرانسەری عێراق بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.