گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسانکاری دەکرێت بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەتی شۆفێری

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە.. دەوامی فەرمی درێژدەکرێتەوە

2020.08.08 - 15:32
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە.. دەوامی فەرمی درێژدەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەى دەوامی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە بەڵام "بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەستی دەمامک و لەدەستکردنی دەستکێش."

 

لە ئاگادارییەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە، 8ی ئابی 2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە چەند بڕیارێک دراوە کە دەبێت "تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن کە تکیتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە."

هەروەها تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن کە نۆرەی (هێما و میکانیک- تاقیکردنەوەی ڕەمپە -و تاقی کردنەوەی ژمارە هەشتیان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەرەدان بکەن :
ا- نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-8تاوەکو 15-8)دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 9-8 -2020سەرەدان بکەن.
ب- نۆرەی ڕێکەوتی(16-8تاوەکو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێکەوتی 10-8 -2020سەرەدان بکەن.
ج-نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-9تاوەکو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 11-8 -2020سەرەدان بکەن.
د- نۆرەی ڕێکەوتی ( 16-9تاوەکو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 12-8 -2020سەرەدان بکەن.

 

دەشڵێت، ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکی تر لە داهاتوو بڵاودەکرێنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سەرەدانان کاردەکات بەشەکانی تر جارێ ڕاگیراون، هەر هاوڵاتییەک مۆڵەتەکەی بەسەر چووبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سەرە بگرێت سەرەدانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەى بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت.

بۆ نۆرەگرتن سەردانی ئەم لینکە بکە
https://www.hawlertp.com/ahtp/