گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێبڕینی هەیە؟

ناس کورد وادەى دابەشکردنی موچەى مانگی سێی موچەخۆران ئاشکرا دەکات

2020.08.08 - 13:53
ناس کورد وادەى دابەشکردنی موچەى مانگی سێی موچەخۆران ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕاگەیاند، بڕیارە لە 15 تاوەکو 20ی ئەم مانگە دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەى مانگی سێی فەرمانبەران و خانەنشینان. 

 

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی وت، موچەى سەرجەم وەزارەتەکان بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین دابەشدەکرێت و سەرجەم موچەخۆران موچەى تەواو وەردەگرن.

 

هاوکات ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەى وادەى دابەشکردنی موچەی مانگی سێ تایبەت بە ناس كوردی وت کە وادەیەکی دیاریکراو نازانێت "بەڵام پێدەچێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكرێتە دابەشكردنی موچە."

 

وتیشی، ئەگەر لەوە زیاتر موچەی فەرمانبەران دوابكەوێت و هۆكاری قایلەكەر نەبێت، ئەوان وەكو پەرلەمان ئامادەن بانگهێشتی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بکەنەوە بە مەبەستی ڕوونكردنەوەی زیاتری ئەو دۆخە.

 

ئەرشەد حوسێن وتیشی، "هۆكاری دواکەوتنی موچە لای وەزیری دارایی نییە و نەناردنی بەشە موچەى فەرمانبەران لەلایەن بەغدا و قەیرانی كۆرۆنا و چەند كێشەیەكی دیكە هۆكارن".