گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا: ڕوسیا هەوڵی شكستپێهێنانی بایدن و چینیش هەوڵى كەوتنی ترەمپ دەدات

2020.08.08 - 10:51
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا: ڕوسیا هەوڵی شكستپێهێنانی بایدن و چینیش هەوڵى كەوتنی ترەمپ دەدات

ناس کورد-

بەرپرسێكی باڵای دەزگایەكی تایبەتمەندی چاودێریكردنی سیخوڕی ئەمریكا هۆشداریدەدات لەهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیاندا، ڕوسیا و چین و ئێران هەوڵی دەستوەردانكردن دەدەن گەرچی جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا ویلیام ئیڤینا بەڕێوەبەری ناوەندنی نیشتیمانی بۆ ئاسایش و بەرەنگاری سیخوڕی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، "ئەو وڵاتانە سوود لەچەواشەكاری ئەلیكترۆنی و چەند ئامڕازێكی دیكە وەردەگرن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن كاریگەری لەسەر دەنگدەران دروستبكەن و هەوڵی وروژاندنی پشێوی و لاواز كردنی متمانەی ئەمریكییەكان بەپڕۆسەی هەڵبژاردن دەدەن".

 

دەشڵێت "ڕوسیا هەوڵی شكستپێهێنانی جۆبایدنی كاندیدی دیموكراتەكان دەدات و چینیش هەوڵی شكستپێهێنانی دۆناڵد تڕەمپ دەدات".

 

ویلیام ئیڤینا جەختی لەسەر ئەوەشكردووەتەوە، ئەستە نەیارەكانیان بتوانن دەستوەردان لەئەنجامی دەنگەكان و گۆڕینی  ئاڕاستەكەی بەشێوەیەكی بەرفراوان بكەن.

 

وابڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت و جۆ بایدن کاندیدى دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدى كۆمارییەكان کێبڕکێ دەکەن.