گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەگەر ببمەوە بەسەرۆک بەخێرایی لەگەڵ ئێران و کۆریاى باکور ڕێکدەکەوم

2020.08.08 - 09:16
ترەمپ: ئەگەر ببمەوە بەسەرۆک بەخێرایی لەگەڵ ئێران و کۆریاى باکور ڕێکدەکەوم

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن رێککەوتن لەگەڵ ئێران و کۆریاى باکور بەخێرایی واژۆدەکات، ئەگەر لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

 

ترەمپ لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە ویلایەتى نیوجێرسى ڕایگەیاند "ئەگەر بردمانەوە بەخێراییەکى زۆر لەگەڵ ئێران رێکدەکەوین، هەروەها لەگەڵ کۆریاى باکوریش".

 

وتیشى "ئەگەر لە هەڵبژاردنى 2016 سەرکەوتنم بەدەستنەهێنایە، وڵاتەکەمان لەئێستادا لەشەڕدا دەبوو لەگەڵ کۆریاى باکور".

 

پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا روویان لەگرژى کرد لەو کاتەوە کە ئیدارەى ترەمپ لەساڵى ڕابردوودا لە رێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئەو وڵاتە کشایەوە.

 

هەروەها دانوستانە ئەتۆمیەکان لەگەڵ کۆریاى باکور وەستاون، لەو کاتەوە کە تشرینى یەکەمى ڕابردوو لە سوید ئەنجامیاندا، ئەوەش بەهۆى جیاوازى بۆچوونى هەردوو وڵاتەوە لەبارەى هەنگاوەکانى داماڵینى چەک لەبەرانبەر سوککردنى سزاکانى سەر کۆریاى باکور لەلایەن واشنتنەوە.

 

هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بڕیارە لە تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.