گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆشكی سپی كاتی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتۆن دیاریكرد 

2020.08.08 - 09:03
كۆشكی سپی كاتی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتۆن دیاریكرد 

ناس کورد-

كۆشكی سپی كاتی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتۆن دیاریكرد و دەشڵێت، لەسەردانەكەی كازمیدا پرسگەلێكی گرنگی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەكرێت.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە20ی ئەم مانگە بۆ ئەمریكا ئەنجامدەدرێت و ئەوەش دوای قۆناغێكی یەكلاكەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و عێراق دێت و هاریكارییەكانی هەردوولاش لەپێناو تێكشكاندنی داعش بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تەوەرێكی دیكەی سەردانەكەی كازمی بۆ تاوتوێ كردی بەرەنگاری ئاڵنگارییەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت.

 

كۆشكی سپی دەشڵێت، ئەمریكا و عێراق بەو پێیەی دوو هاوبەشی نزیكن هەوڵی بەرفراوانكردنی پەیوەندییەكانیان دەدەن و تاوتوێ هاریكاری لەبوارەكانی ئاسایش و وزە و تەندروستیشدا دەكرێت.

 

دوای سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران، مستەفا كازمی ئەوە دووەم سەردانیەتی كە بۆ وڵاتان ئەنجامیدەدات لەدرێژەی زنجیرە سەردانەكانی دا كە پێشتر خراوەتە بەرنامەی كارەكانیەوە وەكو هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ چارەسەر كردنی چەند پرسێكی تایبەت بەوڵاتەكەی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهاندا.