کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
.
عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بڕیاری لەكارلابردنى لیوا موحەمەد عەلی فەرماندەی سوپای باسدارانی دەركرد، لە شوێنی ئەویش حسێن سەلامی دەستبەکاربوو.
.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بڕیارەكەیدا پۆستی بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی "بقیەالله"ى ئێرانى بەخشى بە فەرماندەی لەکارلادراوى سوپای پاسدارانى ئێران.
.
لیوا حسێن سەلامی فەرماندە نوێیەکەى سوپاى پاسداران، لە ساڵى 1960 لە پارێزگای ئەسفەهان لەدایکبووە، دەرچوی كۆلێژی زانست و تەكنەلۆژیاییە، هەروەها بەشداری شەڕی عێراق-ئێرانیشی كردووە.
.
.