گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامادەكاریى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكات

2020.08.07 - 23:12
كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامادەكاریى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكات

ناس کورد-

 

ئيدارەى بازنەى هەڵبژاردن لە كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان و ئيدارەى بەرپرسانى نوسينگەكانى هەڵبژاردن لە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەى ئامادەكاريیەكان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت كۆبوونەوە.

 

 

كۆمسیۆنى باڵاى هەبژاردنەكان لەبەياننامەيەكدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەى ئيدارەى بازنەى هەڵبژاردنەكان و  ئيدارەى و بەرپرسانى نوسينگەكانى هەڵبژاردن لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پلانى نوسينگەى پارێزگاكە تايبەت بە دۆسیەى بايۆمەترى كراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها گفتوگۆ کراوە لەسەر دابەشكردنى كارتى ئەلیكترۆنى بايۆمەترى و كارى تيمى گەڕۆك و هاوكارى و هاريكارى و پەيوەندى لەگەڵ كۆمەڵگەى مەدەنى و زيادكردنى هۆشيارى هەڵبژاردن و هاندانى دەنگدەران بۆ وەرگرتنى كارتەكانيان و خۆ تۆماركردن لە بايۆمەترى.

 

د.حەيدەر شناوە ياريدەدەرى هونەرى ئيدارەى بازنەى هەڵبژاردن باسى لە رێگە و پلانەكان بۆ سەرخستنى كارەكە كردووە و ڕایگەیاندووە، رێكکەوتن لەسەر دونيابينى ئيدارەى نوسينگەى كەرخى بەغدا و ئيدارەى هەڵبژاردن كراوە بۆ پشتگيریى و كەمكردنەوەى رێگریيەكان، هەروەها دابينكردنى سەرجەم پێداويستيە گرنگەكان و گەشەپێدانى نوسينگەكان بۆ سەرخستنى پرۆسەى هەڵبژاردن و زيادكردنى كارەكان لە قۆناغى داهاتوودا.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆكى بازنەى هەڵبژاردن جەختى لە بەكارهێنانى ڕێگە نوێ كردوەتەوە بۆ سەرخستنى دۆسیە گرنگەكان، بەشێوەيەك گرەنتى سەرخستنى هەڵبژاردنى داهاتوو بكات و هاوكار بێت لە ڕوبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکانى قۆناغى داهاتوو.

 

بەپێی بەياننامەكەى كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان، لەكۆبونەوەكەدا باسى بەدواداچون بۆ ڕێگريەكانى تايبەت بە ئامادەكردنى كۆگاكان كراوە هەروەها باس لە پلانى ئەمنى بۆ پاراستنى ئامێرەكانى هەڵبژاردن و پێويستيەكان كراوە، بەپێويست زانراوە سەرجەم داواكايە پێويستەكان دابين بكرێن.

 

هەروەها جەخت لە بنيادنانى تواناى فەرمانبەرە ئيداريى و هونەريەكان كراوەتەوە بۆ ئەوەى بتوانن ئەو ئەركانە ڕاپەڕێنن كە پێيان دەسپێردرێت.

 

ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن دواى دیاریکردنى شەشى حوزەیرانى داهاتوو دێت وەک وادەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانەوە.