ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنى یەکێک لەو کەسانەى ڕاگەیاند، کە لەشارى بەدا سوکایەتیان بە مێردمنداڵێک کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له به‌غدا چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سوكایه‌تی به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون و له‌به‌غدا به‌ندكراون.
زانيارى زياتر...گرتەى ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانى گەنجێک عێراق دەهەژێنێت
وتیشى "دوێنێ لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم و لیوا كاكه ڕه‌ش، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم‌و كه گومان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه هه‌ڵهاتبێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
ئاسۆ شێخ ته‌ها باسى لەوەکرد، لێكۆڵینهوهنەیان ده‌ستپێكردووە بۆ ده‌ستكه‌وتنی سه‌ره‌داوێك و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه، ئێواره‌ی ئه‌مرۆش توانیان ئه‌و كه‌سه له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئەوەشى خستەڕوو، دوای كۆتاییهاتنی ڕێكاره یاساییه‌كان كه‌سه‌كه ڕاده‌ستی نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا ده‌كرێته‌وه كه ئێستا له‌شاری سلێمانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی لهبهغدایه.