گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داخستنى 156 شوێنى ڕاگەیاند

2020.08.07 - 20:43
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داخستنى 156 شوێنى ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داخستنى 156 شوێنى ڕاگەیاند، بەهۆى  پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ژورەکە، لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستیی، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەڕێگەی لیژنەکانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان، هەر شوێنێک پابەند نەبێت بەڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕوو بەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە.

 

 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوکاندارەکان دەکات، لەم دۆخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، بۆئەوەی شوێنەکانیان ڕوو بەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.