گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەسەن نەسروڵا لەبارەى تەقینەوەکەى بەیروتەوە بێدەنگى شکاند

2020.08.07 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
حەسەن نەسروڵا لەبارەى تەقینەوەکەى بەیروتەوە بێدەنگى شکاند

ناس کورد-

 

حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبوڵاى لوبنان بێبەریبوونى لە تەقینەوەکەى بەیروت ڕایگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، لوبنان لەبەردەم کارەساتێکى گەورەى مرۆیداییە، ئەوەش لەیەکەم لێدوانیدا لەبارەى تەقینەوە گەورەکەى بەیروتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەسروڵا لە وتەیەکدا بێبەریبوونى خۆى لەتەقینەوەکە نیشاندا و و وتى هیچ شتێکى لەو بەندەرە نییە "ئێمە لەبەردەم رووداوێکداین کە ئەنجامى مرۆیی و کاریگەریى کۆمەڵایەتى و ئابورى گەورەى هەیە".

 

وتیشى "تەقینەوەکە تێپەڕاندنى ناوچەیی و مەزهەبی بووە و زیانى بەهەموو ناوچەکان گەیاندووە".

 

حەسەن نەسروڵا باسى لەوەشکرد، لەبەردەم جۆرێک لە رووداوى نائاساییدان لەمێژوى هاوچەرخى لوبنان، کە پێویستى بە ئامادەکاریی نائاسایی هەیە لەسەر سەرجەم ئاستەکان بەهۆى نائاسایی و گەورەیی رووداوەکە.

 

رۆژى سێشەممە تەقینەوەیەکى گەورە بەیروتى پایتەختى لوبنانى هەژاند و بەپێی دوایین ئامار 153 کەس کوژراون و پێنج هەزار کەسى دیکەش برینداربوون، تا ئێستاش گەڕان بەدواى بێسەروشوێنبووان بەردەوامە.

 

دواى تەقینەوەکە گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا حەسەن نەسروڵا، پێش ڕوودانى تەقینەوە بەهێزەکەى بەیروتى پایتەختى لوبنان، پێشبینى ڕوودانى تەقینەوەیەکى هاوشێوەى لە ئیسرائیل کردووە.  

  

 نەسروڵا لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "بۆمبى ئەتۆمى، کە مەبەستم هەڵدانى موشەکە لەلایەن حزبوڵاوە بۆ سەر کۆگاکانى ئەمۆنیا لە بەندەرى حەیفا لە ئیسرائیل، دەبێتەهۆى ڕوودانى تەقینەوەیەک کە تەواو هاوشێوەى بۆمبى ئەتۆمییە".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو موشەکانە ئەگەر لەو ناوچەیە بکەونە خوارەوە کە ژمارەى دانیشتوانەکەى 800 هەزار کەسە، دەبێتە هۆى کوژرانى دەیان هەزار کەس.  

  

ئەو سیناریۆیە هاوشێوەى ئەو تەقینەوەیەیە کە لە بەیروت ڕوویدا، کاتێک کۆگایەکى پڕ لەسەدان تەن لە نیتراتى ئەمۆنیا تەقیەوە، ئەوەش بەپێی وتەى دەسەڵاتدارانى لوبنان.