گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشكنين بۆ 173 شوێن کرا

عێراق ڕێوشوێنەکانى بۆ رێگەگرتن لە دوبارەبوونەوەى هەڵەکەى لوبنان دەستپێکرد

2020.08.07 - 16:43
عێراق ڕێوشوێنەکانى بۆ رێگەگرتن لە دوبارەبوونەوەى هەڵەکەى لوبنان دەستپێکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئاشكرايكرد، پشكنين بۆ 173 شوێن كراوە كە مادەى كيمياييان تێدايە و مەترسى تەقينەوەيان نييە، دەستەى گشتى دەروازە سنوريەكانيش دەستیكرد بە لابردنى سەرجەم ئەو حاويانەى لە دەروازەى شەلامجەن.

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، كۆمپانياى گشتى بۆ بەندەرەكانى عێراق پشكنينى بۆ 173 حاويە كردووە كە مادەى كيمياييان تێدا هەڵگيراوە و بەپێى ريزبەندى جيهانى بۆ كۆگاكردن دانراون، ئەوەش دواى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت لە لوبنان.

 

فەرحان فەتروسى بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانياكە باسى لەوەكردووە، لەسەر ڕێنمايى وەزيرى گواستنەوە زانيارى ورد لەسەر سەرجەم ئەو ماددانەى لەناو حاويەكانن و لە كۆگاكانن دەدرێت بە وەزارەتەكە بە خێراترين كات، دەستیشكراوە بە پشكنينى ئەو مادانە لە بەندەرەكان بۆ رێگەگرتن لە هەر ڕوداوێك.

 

باسى لەوەشكردوە، پرۆسەكە لەلايەن ليژنەيەك لە سەرۆكايەتى بەندەرەكان و بە ئەندامێتى دەروازە سنوريەكان و گومرگ و دەزگا ئەمنيەكان ئەنجام دەدرێت لە بەندەرى ئوم قەسر و ڕيزبەندى بۆ ئاستى مەترسى ئەو مادانە دەكرێت.

  

me_ga.php?id=4156  

  

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق جەختیكردوەتەوە، ژمارەى حاويەكان كە پشكنينەكەيان بۆ دەكرێت 138 حاويەيە لە بەندەرەكە و 35 حاويەى تر لە ناوچەكانى تر، ئەو حاويانە بەپێى ڕيزبەندى جيهانى و پێودانگەكانى پاراستنى نێودەوڵەتى ڕيزبەنديان بۆكراوە.

 

دەشڵێت، ئەو مادانەى لە بەندەرەكە كۆگا كراون ناتەقنەوە بەڵام ئەگەرى گڕگرتنيان هەيە و لە ريزبەندى نامەترسيدارەكانن و بۆ هۆكارى خزمەتگوزارى بەكاردەهێنرێن، ئەويش لەلايەن كۆمپانياكانى نەوت و كەرتى تايبەتەوە.

 

لەلايەكى ترەوە دەستەى خاڵە سنوريەكان ئاشكرايكردووە، لە دەروازەى سنوريى شەلامجە دەستيان كردوە بە لابردنى ئەو حاويانەى كە پێچەوانەى رێوشوێنەكانن، ئەوەش بەئامانجى ڕێكخستنى كارەكانى خاڵە سنوريەكان و سەپاندنى دەسەڵاتى ياسا و هەيبەتى دەوڵەت لەسەرجەم دەروازەكان.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ڕێگە بە هيچ كەسێك نادرێت كە ڕێگە پێدراو نين كە لەناو حەرەمى خاڵە گومرگيەكاندا بن.

 

دەستەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەروەها چەندين حاويەى تريش ئاگادار كراونەتەوە و تەئكيد كراوەتەوە كە رێگە بەهيچ لايەنێك نەدرێت بە ناياسايى لە گومرگەكاندا كار بكەن، پرۆسەكەش بە هاوكارى نێوان بەڕێوەبەرايەتى دەروازە سنوريەكان و لايەنە ئەمنيەكان و هێزەكانى سەركردايەتى پرۆسە هاوبەشەكان ئەنجام دەدرێت.