ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند کە تێیدا 17 هەزار و 517 پشکنین کراوە و سێ هەزار و 461 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکە دەستنیشان کراوە، لەئێستا ژمارەى گشتیی توشبووانیش کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 144 هەزار و 64 توشبوو.ش
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە؛
بەغدا\ڕەسافە: 279
بەغدا\کەرخ: 486
شاری پزیشکی: 86
نەجەف: 139
سلێمانی: 171
هەولێر: 244
دهۆک: 92
کەربەلا: 252
کەرکوک: 78
دیالە: 68
واست: 152
بەسرە: 418
میسان: 126
بابل: 115
دیوانیە: 117
زیقار: 114
ئەنبار: 65
موسەنا: 109
نەینەوا: 297
سەڵاحەدین: 53
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 172 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، ژمارەى گشتیی چاکبووان گەیشتووەتە 103 هەزار و 197 حاڵەت.
هەروەها 75 توشبووی تر بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 236 حاڵەت.