ناس کورد-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر - کۆیە لە دەربەندی گۆمەسپان، سێ کەس گیانیانلەدەست دا و حەوت کەسیش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 7ی ئابی 2020، لە دەربەندی گۆمەسپان سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشاوە و جگە لە مردنی سێ کەس، حەوت کەسی تر برینداربوون.
یەکێک لەو کەسانەى گیانیانلەدەستداوە ئەحمەد عەزیزی ناوبژیوانە و هاوژین و منداڵەکەشی لەگەڵدا بووە.