گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بۆردومانی سنوری ماوەتی کرد (ڤیدیۆ)

2020.08.07 - 14:10
تورکیا بۆردومانی سنوری ماوەتی کرد (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی قامیشە و بالیسەیان لە قەزای ماوەتی شارباژێر کرد، فڕۆکەکان دووجار بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە.

 

ئەمڕۆ هەینی، 7ی ئابی 2020،کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە ناس کوردی وت، "لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دووجار فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی قامیش و چیای بالیسەیان کردووە لە قەزای ماوەت، بەهۆیەوە ئاگر لە پوشوپاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە کەوتووەتەوە."

 

سەبارەت بە گوزەرانی هاوڵاتیان، قائممقامی ماوەت وتی، "ماوەی چەند ڕۆژێکە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا زۆر نزیک لە سەنتەری گوندەکان بۆردومان دەکەن و لە هەفتەى ڕابردووەوە ئەوە چوارەمین جارە بۆردومانی سنورەکەمان دەکەن، بۆیە ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لای هاوڵاتیان دروست بووە و هەست بە مەترسی دەکەن."

هاوکات شەوگار ئەحمەد کە هاوڵاتییەکی دانیشوی قەزای ماوەتە بە ناس کوردی وت، "ئەو ناوچانەی فڕۆکەکان بۆردومانییان کردووە ترش و ڕەز و باخی گوندنشینانی قامیشی لێیە و بەشێک لەو هاوڵاتیانەی لەوێ بوون لەترسی بۆردومانەکە ناوچەکەیان چۆڵ کردووە."


ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان زیانی زۆر بەر پوشوپاوان و دارستانی سروشتی و ڕەز و باخ و خانوو و زەوی کشتوکاڵی ناوچەکە گەیشتووە."

me_ga.php?id=680

me_ga.php?id=679