گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەشتیارە عێراقییەکان یەکەم کەس بوون خۆیان گەیاندە میسر دوای سوککردنی ڕێکارەکان

2020.08.07 - 13:35
گەشتیارە عێراقییەکان یەکەم کەس بوون خۆیان گەیاندە میسر دوای سوککردنی ڕێکارەکان

ناس کورد-

ئیدارەى گەشتە ئاسمانییە تایبەتەکانی میسر ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیەنراوی وڵاتانی ئەوروپی کە گەشتکردن بۆ شەش شاری میسر ئاساییە و سەلامەتە، گەشتیارە عێراقییەکان یەکەم کەس بوون خۆیان گەیاندە شارەکە. 

 

ڕۆژنامەى "اليوم السابع"ی میسری ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئاب، یەکەم گەشتی هاتوو بۆ فڕۆکەخانەى شەرەمشێخ فڕۆکەیەک بوو لە فڕۆکەخانەی بەغداوە کە 140 گەشتیاری عێراقی هەڵگرتبوو و بۆ گەشتکردنی و سەردانکردنی شارەکە و شوێنە گەشتیارییەکان چووبوون.

 

دەشڵێت، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان گرێبەستی کردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ شەرەمشێخ لە ڕۆژانی داهاتوودا.

 

لەئێستا میسر زیاتر لە 95 هەزار توشبووی کۆرۆنای تۆمار کردووە، هەروەها چوار هەزار و 951 کەسیش بەهۆیەوە مردوون، لە چەند هەفتەى ڕابردوودا ئەو وڵاتە دەستی کردووە بە چەند ئاسانکارییەکان لە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە.