گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکە ببینە

بۆ یەکەمجار عێراق ئامێرێکی دروستکرد لە ماوەى 30 چرکەدا بە تیشکی سەرو بنەوشەیی کاری تەعقیمکردن دەکات

2020.08.07 - 11:01
بۆ یەکەمجار عێراق ئامێرێکی دروستکرد لە ماوەى 30 چرکەدا بە تیشکی سەرو بنەوشەیی کاری تەعقیمکردن دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی پیشەسازی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی گشتیی بۆ پیشەسازی کارەبایی و ئەلیکترۆنی ئامێرێکی دروستکردووە کە دەتوانێت بە تیشکی سەروبنەوشەیی کەلوپەلەکان تەعقیم بکات.

 

سەفیان فەوزی جبوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی ئامێرێک کە بە تیشی سەروبنەوشەیی (Ultra Violet sanitizer) تەعقیم بکات و ئەوەش یەکەمجارە لە عێراق بەرهەمبهێنرێت."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئامێرەکە دەتوانێت چەندین جۆر مادە و کەلوپەل تەعقیم بکات، لەوانەش کەلوپەلی نەشتەرگەریی پزیشکی و ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێت و دەمامک و کەلوپەلە شەخسییەکانی تری وەک کاتژمێری دەستی و ناسنامە فەرمییەکان، هەروەها پارەش."

 

لەبارەى شێوازی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە، کۆمپانیاکە دەشڵێت، "ئەو مادەیە یان کەلوپەلە دەخرێتە ناو ئامێرەکە کە دەتەوێت تەعقیمی بکەیت، دوای 30 چرکە ئەو شتە تەعقیم دەکات."

 

جەختیشیکردووەتەوە کە "کۆمپانیاکە هەموو توانا و وزەکانی کۆکردووەتەوە بۆ دروستکردنی پێداویستی و کەلوپەلی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا."