گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیڵ گەيتس هۆشدارى لە كارەساتێكى خراپتر لە كۆرۆنا دەدات

2020.08.06 - 23:07
بیڵ گەيتس هۆشدارى لە كارەساتێكى خراپتر لە كۆرۆنا دەدات

ناس کورد- 

بيل گەيتسی دامەزرێنەرى كۆمپانياى مايكرۆسۆف پێشبينى قەيرانێكى تر دەكات كە كاريگەريیەكانى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا خراپتر دەبێت.

 

بيل گەيتس دەربارەی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆچوونێکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: " پەتا هەرچەند ترسناك بێت گۆڕانكارى ژينگەيى زۆر لەوە خراپتر دەبێت، لەماوەى چەند دەيەيەكدا بەهۆى گۆڕانكارى ژينگەييەوە جيهان ڕووبەڕووى قەيرانى گەورە دەبێتەوە .

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا 14 كەسە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک لە دانيشتوانى جيهان، بەڵام گيانلەدەستدان بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەكانى گەرماوە زۆر لەوە زياتر دەبێت لەماوەى 40 ساڵى داهاوتودا، هەروەها تا ساڵى 2100 دەبێتە پێنج هێندە.

 

دامەزرێنەرى كۆمپانياى مايكرۆسۆفت داواش دەكات، ڕووبەڕووى گۆڕانكارى ژينگەيى ببنەوە، پێويستە ڕێژەى ئەو غازانەى كە دەبنە هۆى قەتيسبونى گەرما كەمبكرێنەوە، هەروەها پێويستە تەكنەلۆژيا و داهانەكان بۆ چاودێڕيكردنى ئاستى زيادبونى ئەو غازانە بەكاربهێنرێن.

 

گەيس بڕواى وايە، بەرەنگاربونەوەى گۆڕانكارى ژينگەيى پێويستە لە دەوڵەتە دواكەوتوەكانيش ئەنجام بدرێت، مرۆڤايەتى كاتى زۆرى بەدەستەوە نييە و پێويستە هەنگاوى بەپەلە بگيردرێتە بەر.