گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەرێم داوای هاوکاری و بودجە و بەشی خۆی لە عێراق دەکات

2020.08.06 - 23:02
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەرێم داوای هاوکاری و بودجە و بەشی خۆی لە عێراق دەکات

ناس کورد-

هەردوو وەزیری تەندروستیی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا ڕەوشی بارودۆخی کۆرۆنایان لە هەرێم و عێراق تاووتوێ کرد و وەزیری تەندروستیی هەرێم جەختیکردەوە لە کۆمەڵێک هاوکاری و ناردنی بەش و بودجەی هەرێم لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەرێم.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "ئەمشەو پێنجشەممە 6ی ئاب، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم و د. حسن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕەوشی نەخۆشی کۆڕۆنایان لە عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە گفتوگۆکەدا لەلایەن وەزیری تەندروستیی هەرێم جەختکرایەوە لە چەندین داواکاری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی و سازدانەوەی ئامێرەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و بوودجەکانی بڕیاردراو و بڕەبەشی هەرێمی کوردستان."

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزیری تەندروستیی هەرێم داوەتی وەزیری تەندروستیی عێراقی کرد بۆ هەرێمی کوردستان بۆ لەنزیکەوە کۆبوونەوە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەت.