گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ زۆرترین حاڵەتی ڕۆژانەی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرا

2020.08.06 - 21:58
هەرێم؛ زۆرترین حاڵەتی ڕۆژانەی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرا

ناس کورد-

تۆمارکردنی ژمارەی توشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە هەرێم ژمارەیەکی پێوانەیی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرد و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠٧ توشبووی نوێ تۆمارکران و ١٤ توشبووش گیانیانلەدەستدا.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٢٢ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام ٥٠٧ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

                  

) (٢٤٤ هەولێر)

(٧٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٥٩ ڕاپەڕین)

(٩٢ دهۆك)

(١٤ هەلەبجە)

 

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوکات ١٣٢ توشبووش چاکبوونەتەوە، کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٨٩ هەولێر)

 (٣٤ گەرمیان)

(٩ هەلەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە:

                  

(٦ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)

(٢ دهۆك)

 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لەهەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین ٢١٤٠٨ هاوڵاتی                (٢٠٩٨٠ دەرچوو)

پشکنین        ٢١٨٦٩٤                       (٩٢٠١٧ هەولێر، ٦٩٠١٣ سلێمانی، ٥٥٦٠٢ دهۆك، ٢٠٦٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٦٠٨٤                            (٥٦٦١ هەولێر، ٨٩١٩ سلێمانی، ٩٩٤ دهۆك، ٥١٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٨٤٣                       (٣٤٢٦ هەولێر، ٥٥٦٢ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٥٠ هەڵەبجە)

ڵەژێر چارەسەر ٥٦٣٠            (٢٠٨١ هەولێر، ٢٩١٦ سلێمانی، ٥٨١ دهۆك،  ٥٢ هەڵەبجە)

مردن ٦١١                              (١٥٤ هەولێر، ٤٤١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)