گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

گواردیۆلا: لە ڕیاڵ مەدرید دەبەینەوە

2020.08.06 - 19:09
گواردیۆلا: لە ڕیاڵ مەدرید دەبەینەوە

ناس کورد-

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئامادەبوونى یانەکەى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ریاڵ مەدرید ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ریاڵ مەدرید دەبەنەوە.

 

گواردیۆلا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێموایە بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەین و ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکەین و یارییەکەش دەبەینەوە."

 

وتیشی: " بۆ بەدەستهێنانى خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەبێت لە یانەکانى وەک ریاڵ مەدرید ببەیتەوە."

 

پیپ ئاماژەی بەوەشكرد: " رووبەڕووى ریاڵ مەدرید ببینەوە یان نا من هەر هاندەرى بەرشەلۆنەم، بەڵام ئەگەر بەرامبەر بەرشەلۆنە یارى بکەین بەدڵنیاییەوە هەولى بردنەوە دەدەم".

 

بڕیارە کاتژمێر 10:00ی شەوی سبەینێ هەینی، لەمیانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید ببێتە میوانی یانەی مانچستەرسیتی کە یاری پێشوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی هاتبوو.