گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ليرەى توركى دابەزى بۆ نزمترين ئاستى خۆى لە مێژوودا

2020.08.06 - 18:13
ليرەى توركى دابەزى بۆ نزمترين ئاستى خۆى لە مێژوودا

ناس کورد- 

ليرەى توركى نزمترين ئاستى خۆى لەمێژوودا بەرامبەر دۆلار تۆمار كرد و يەك دۆلار بەرامبەر زياتر لە حەوت ليرەيە، يەكێك لە هۆكارەكانيش پاشەكشەى ئابوریی توركيایە بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابوریيەكان، يەك دۆلار بەرامبەر 7.27 ليرە بووە، ئەوەش نزمترين ئاستيیەتى لە مێژوويدا، بەڵام دواتر كەمێك بەرزبووەتەوە و دۆلارێك لە 7.24 ليرەدا جێگير بووە.

 

ئەوەش هاتوە، هۆكارى ئەو دابەزينەى ليرە بەهۆى هەڵاوسان و كورتهێنانى ئاشكرايە، بەهۆى ئەوەشەوە حكومەت پەناى چەند ڕێگەيەك بردوە بۆ كاراكردنەوەى ئابورى كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لاواز بووە.

 

توركيا هيواى بەوەيە كە پارەى بيانى زياتر بچێتە ئەو وڵاتەوە، ئەوەش لە رێگەى هاوردەوە بەتايبەتى كەرتى گەشتوگوزار، بەڵام بەهۆى پەتاكەوە گەشتوگوزار پەكى كەوتوە.

 

شارەزايان پێيان وايە، سياسەتە نا تەقليديەكانى توركيا لەوانەش سوربونى ڕەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ دابەزاندنى رێژەى سود و نيگەرانيەكان بەهۆى ئاستى يەدەگى توركيا، بووەتە هۆى ئەوەى خاوەن سەرمايەكان لە توركيا هەڵبێن.

 

سەرەڕاى ئەوەش گرژيەكان لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا كاريگەرى لە ئابورى توركيا كردوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى مەترسى ئەوەى لەسەرە يەكێتيەكە سزا بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت بەهۆى پلانەكانى توركيا بۆ گەڕان بەدواى نەوت لە دەرياى ناوەڕاست.

 

شارەزايان دەڵێت، ئەگەر گرژيەكانى توركيا و يەكێتى ئەوروپا زياتر گەشە بكەن ئەوا ڕوخانى زياترى ئابورى لەرێگەيە.