گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خولی دووەمی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لە پارێزگای هەولێر دواخرا

2020.08.06 - 16:17
خولی دووەمی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لە پارێزگای هەولێر دواخرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتاکانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی 16ی ئابی 2020.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: "بەپێی ڕاگەیاندراوی 4ی ئابی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادەی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری 9ی ئاب، لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا، تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 16ی ئابی 2020، یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت."