کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی پێشوازیكردن و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان بە پێویستیزانی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عێراق هەیەتی.
.
لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە كراوە "هەرێمی كوردستان دەبێت پاپەندی ئەو ڕێككەوتنەی بێت كە لەگەڵ ناوەندا سەبارەت بە هەناردەی نەوت ئەنجامیداوە".
.
كەعبی بەپێویستیزانی بڕگەكانی دەستوری عێراق جێبەجێ بكرێت و لە رێگەیەوە هەموو ئەو پرسانەی لەنێوان بەغداد و هەولێر بە ماوەی چەند ساڵێكە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە چارەسەر بكرێت و بخرێتە خزمەتی گەلی عێراق بە گشت پێكهاتەكانییەوە، دوور لە زمانی بەرژەندی تەسكی حزبایەتی.
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، حەسەن كەعبی داوای كردووە هەردوولا رێگری بكەن لە دەستوەردانی دەرەكی و میدیای ئاراستەكراو و ئەو دەنگە ناحەزانەی كە نایانەوێت بارودۆخی ناوەند و هەرێم جێگیر و ئارام بێت لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی.
.