ناس کورد-
كارەساتەكەى بەندەرى بەيروت جارێكى تر تيشكى خستەوە سەر بوونى كۆگاى چەك و تەقەمەنى ميليشياكانى سەربە ئێران لە شارەكانى عێراق كە لە ناوچەكانى نيشتەجێبون هەڵگيراون لە بەغدا و شارەكانى تر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عێراقيەكان لە ڕوودانى كارەساتێكى هاوشێوە دەترسن، ئەوەش بەهۆى گوێنەدانى گروپە چەكداريەكان بە ژيانى هاووڵاتيانى مەدەنى و بەكارهێنانى ناوچەكانى نيشتەجێبون بۆ ئەنجامدانى چالاكيەكانيان.
ڕاستەوخۆ دواى ڕوداوەكەى بەيروت چالاكوانانى عێراقى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان چەندين هاشتاگيان بڵاوكردوەتەوە وەك "#دورخستنەوەى_چەك_لە_شارەكان" و "#چۆڵكردنى_شارەكان_لە_كۆگاى_چەكەكان"، ئەوەش بە ئامانجى پەستان خستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ ئەوەى جوڵەى خێرا بكەن پێش ڕودانى هەر كارەساتێك.
هذه الصور من انفجارات اكداس بداخل المناطق السكنية، مدينة الصدر ( مدينة الثورة ) ومنطقة العبيدي و أدت بالعديد من الأرواح، أليوم هنالك عشرات الاطنان من المتفجرات بداخل المدن لذلك نحن لا نحتمل فاجعة مثل فاجعة #بيروت، يجب على الجهات المعنية تدارك الوضع. #ابعاد_العتاد_عن_المدن pic.twitter.com/OzW73lKT9l
— Saif Al-Dain - سيف الدين (@iISAIFQ) August 5, 2020
ئەو چالاكوانانە و عێراقيەكان بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەى وێنەى تەقينەوەكەى بەيروت و هۆشدارى دەدەن لە دوبارە بونەوەى ئەو ديمەنانە، بەڵام ئەمجارەيان لە عێراق، ئەويش ئەگەر دەسەڵاتداران درەنگ بكەون لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى خۆپاراستن.
هەروەها وێنەى ئەو وێرانكاريانەش بڵاودەكرێنەوە كە بەر چەندين خانوو و تەلار كەوتن لەناوچەى سەدر ئەويش دوو ساڵ پێش ئێستا، كاتێك كۆگايەكى چەك و تەقەمەنى يەكێك لە ميليشياكانى نزيك لە ئێران تەقيەوە.
نوع الصواريخ الذي تخزنه الميليشيات في المدن والأحياء، هو من الأنواع المتوسطة والبعيدة المدى التي (تستهدف أو تهدد) بها دول جوار #العراق، أي أنها ذات قدرات تدميرية كبيرة وليست بحجم صواريخ كاتيوشا أو قنابر الهاون وخطورتهم البسيطة مقارنة بهذه الصواريخ.#ابعاد_العتاد_عن_المدن pic.twitter.com/iCJGx2qWkB
— مجاهد الطائي (@mujahed_altaee) August 5, 2020
تەقينەوەكە لەناو حسێنيەيەكدا بوو لە كەرتى 10ى شارى سەدر و لەمانگى 6ى ساڵى 2018 ڕوويدا، بەهۆيەوە 18 كەس گيانيان لەدەستدا و دەيانى تريش بريندار بون.
هەر بەهۆى ڕووداوەكەوە خوێندنگەيەكى سەرەتايى و دەيان خانوى نزيكى كۆگاكەى چەك وێرانبون، ئەوەش سەرەڕاى دروستكردنى چاڵێك بە تيرەى 25 مەتر.
لەماوەى چەند مانگى ڕابردوشدا زنجيرەيەك تەقينەوە لە ژمارەيەك كۆگاى چەك و بنكە و بارەگاى گروپە چەكداريەكانى سەر بە حەشدى شەعبى كە زۆرينەيان سەربە كۆمارى ئيسلامى ئێرانن ڕوياندا.
عدنا
— M1_h2_iq (@M1h2iq2) August 5, 2020
جلكانات مخزنة
عدنا كاتيوشا مخزنة
عدنا باليستي مخزن
عدنا صواريخ ارض ارض
موزعة من الكرادة الى شارع فلسطين الى مدينة الصدر الى النهروان
يعني باختصار ضربة وحدة بنفس قوة لبنان بكدر تودع بغداد الشي الوحيد المفيد معدنا بنايات عالية علمود نموت بالانقاض#ابعاد_العتاد_عن_المدن pic.twitter.com/APFOeNNbe3
هەر لەمانگى هەشتى ساڵى ڕابردوو تەقينەوەيەك لە كۆگايەكى چەكدارى كەتيبەكانى حزبوڵڵا لە باشورى شارى بەغدا ڕويدا و بەهۆى ئەوەشەوە چەند موشەكێك تەقينەوە و بوە هۆى كوشتنى كەسێك و برينداربونى 29 كەسى تر، بەپێى لێكۆڵينەوەكانى پۆليسى عێراقيش تەقينەوەكە بەهۆى خراپى كۆگاكردن و بەرزبونەوەى پلەكانى گەرماوە بوە.
هذه الصور من انفجارات اكداس بداخل المناطق السكنية، مدينة الصدر ( مدينة الثورة ) ومنطقة العبيدي و أدت بالعديد من الأرواح، أليوم هنالك عشرات الاطنان من المتفجرات بداخل المدن لذلك نحن لا نحتمل فاجعة مثل فاجعة #بيروت، يجب على الجهات المعنية تدارك الوضع. #ابعاد_العتاد_عن_المدن pic.twitter.com/OzW73lKT9l
— Saif Al-Dain - سيف الدين (@iISAIFQ) August 5, 2020