گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ.. تائێستا ئەوەندە گران نەبووە

2020.08.05 - 00:04
نرخی زێڕ.. تائێستا ئەوەندە گران نەبووە

ناس کورد-

بەهۆى قەيرانى ئابوریی جيهانيەوە كە بەهۆى زيادبونى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ دروست بووە، نرخى ئاڵتون لە ئاستێكى بەرزدا جێگير بوو.

 

ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردووەتەوە، نرخى ئاڵتون لە مامەڵە خێراكاندا لە 1976.19 دۆلار بۆ يەك ئۆنسە جێگير بووە، هەروەها نرخى ئاڵتونی ئەمريكى 0.4% بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و گەيشتوەتە 1993.20 دۆلار.

 

ئيدوارد مايەر، شيكەرەوە لە "ئى.دى ئاند ئێف مان كابيتاڵ ماركس" دەڵێت، كێشەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ماوەيەك لەگەڵماندا دەمێنێەوە، هەروەها ئابورى لە سەرتاسەرى جيهاندا بۆ ماوەيەكى تريش بە لاوازى دەمێنێتەوە.

 

ئابورى پێويستى بە هاندان و ڕاييكردنى كاش و دابەزينى نرخى سودە ئەوەش بۆ هەڵمژينى بەيەكدادانەكان، هەموو ئەوانەش سود بە ئاڵتون دەگەيەنێت.

 

بانكە ناوەنديەكان لەسەرتاسەرى جيهاندا چەندين رێوشوێنى هاندانيان گرتەبەر بۆ دابەزينى نرخى سود ئەوەش بۆ سوككردنى زيانە ئابوريیەكان بەهۆى كۆرۆناوە، بەهۆى ئەوشەوە نرخى زێڕ 30% بەرزبوونەوەى بەخۆيەوە بينى لەسەرەتاى ئەمساڵەوە، چونكە زێڕ بە ئاليەتێكى پارێزراو دادەنرێت كاتێك مەترسى پاشەكشەى دراو بوونى هەبێت.

 

سەبارەت بە كانزاكانى تريش، زيو بەرێژەى 0.4% بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينى و گەيشتە 24.34 دۆلار بۆ يەك ئۆنسە.

هەروەها نرخى پلاتين 0.5% بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و يەك ئۆنسە گەيشتوەتە 921.26 دۆلار، پلاتينيۆميش 0.8% بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و نرخى يەك ئۆنسە گەيشتوەتە 2100.73 دۆلار.