گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج ئامۆژگارى گرنگ دەڵێت

پزیشکەکەى کۆشکی سپی هۆشداری لە ’’پایزێکی سەخت’’ دەدات بەهۆی کۆرۆناوە

2020.08.04 - 19:39
پزیشکەکەى کۆشکی سپی هۆشداری لە ’’پایزێکی سەخت’’ دەدات بەهۆی کۆرۆناوە

ناس کورد-

ئەنتۆنیۆ فاوچى، زاناى بوارى نەخۆشيە گواستراوەكان و ئەندامى شانەى كۆشكى سپى ئەمريكا بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتاى كرۆنا هۆشدارى دەدات لە وەرزى پايزى داهاتوو  و دەڵێت، ئەگەر ژمارەى توشبوان بەرەو كەمبوونەوە نەچن ئەوا "پايزى داهاتوو بارودۆخمان خراپ دەبێت".

 

ئەنتۆنيۆ فاوچى لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤارى "جاما"ى پزيشكى باسى لەوەكردوە، "كەس نازانێت كە پايزى داهاتوو چى ڕوودەدات، بەڵام بارودۆخمان خراپ دەبێت".

 

ئاماژەى بەوەشداوە، پێويستە ئەمريكا هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا بكات، بۆ ئەوەى بزانرێت كە ئايا پێويست دەكات چالاكيەكان بگەڕێنرێنەوە بارودۆخى ئاسايى ياخود پێويست دەكات ڕێوشوێنى تر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بسەپێنرێت.

 

ئەو زانا ئەمريكيیە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، تائێستاش لە ناوەڕاستى شەپۆلى يەكەمى ڤايرۆسەكەين كە ڕۆژانە 50 بۆ 60 هەزار توشبوو و هەزار گيانلەدەستدان تۆمار دەكرێن.

 

فاوچى هۆشدارى دەدات لە شوێنى داخراو و ئەو شوێنانەى تێياندا هەوا لەناو خۆياندا ئاڵوگۆڕ دەكەن كە لەوانەيە ڤايرۆسەكە تێياندا بگوازرێتەوە بۆ كەسانى تر.

 

وتيشى، "تائێستاش فێرى ئەوە دەبين كە چۆن كۆرۆنا لەرێگەى هەواوە دەگوازرێتەوە لە شوێنە داخراوەكاندا و تەنانەت شوێنە كراوەكانيشدا".

 

ئەو پزيشكە ئەمريكيە پێنج ئامۆژگاريشى هەيە بۆ ڕێگەگرتن لە توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا و باسى لەوەكردوە، ئامۆژگاريەكان زانستى موشەكيى نين بەڵام كاريگەرن.

 

ئامۆژگاريەكان بريتين لە، "بەستنى كەمامە، دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى، خۆپاراستن لە چونە ئەو شوێنانەى خەڵكى زۆرى لێ كۆدەبێتەوە، بۆ ئەنجامدانى چالاكيەكانت ئەو شوێنانە هەڵبژێرە كە خەڵكى كەميان تێدايە، شوشتنى دەستەكانت و پاكژكردنەوەيان، ئەگەر پاراستنى زياتريشت ويست ئەوا دەتوانيت چاويلكەى خۆپارێزى ياخود ئەو ماسكە شەفافەى هەموو دەموچاو دەپارێزێت ببەسترێت".

 

سەبارەت بە قسەوباسەكان لەسەر دوبارە كردنەوەى قوتابخانەكان وتى، گومانى تێدا نييە ئەو منداڵانەشى تەمەنيان لە 10 ساڵ زياتر ڤايرۆسەكە دەگوازنەوە بۆ گەورەكان و ئەوەش لە لێكۆڵينەوەكاندا سەلمێنراوە.

 

سەبارەت بەوەى كە منداڵان كەمتر تووشى كۆرۆنا دەبن فاوچى دەڵێت " پێويستمان بە وەڵامى ئەوەيە كە ئايا جەستەيان ڤايرۆسەكە دەگوازێتەوە ياخود نا، دەبێت واى دابنێين كە دەتوانن بيگوازنەوە".

 

ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە و تائێستا نزيكەى 5 مليۆن توشبوو و نزيكەى 160 هەزار گيانلەدەستدانى بە ڤايرۆسەكە تۆمار كردوە.