گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی سوتانی دۆسییەکانی دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ڕوونکردنەوە دەدرێت

2020.08.04 - 16:54
لەبارەی سوتانی دۆسییەکانی دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

دوای ئاگرگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، وتەبێژی دەروازەکە روونکردنەوە لەبارەی سووتانی دۆسییە و فایلەکانی دەروازەکە دەدات و دەڵێت، کام میدیا دەیەوێت با مەیدانی سەردان بکات بۆ زانینی ڕاستی بابەتەکە.

 

دوێنێ دووشەممە، 3ی ئابی 2020، لە کۆمەڵگەی دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوبوویەوە کە ڕووداوەکە بۆ سووتانی دۆسییە و فایلەکانی دەروازەکە، ئەوەش لەدوای دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی دەروازەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

 

لەوبارەیەوە، کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو قسانە بێبنەمان و دوورن لەڕاستییەوە، ، هەر دەزگایەکی راگەیاندنیش دەیەوێت دەتوانێت سەردانی مەیدانیی بکات و راستیی رووداوەکە ببینێت".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئاگرەکە لەئەنجامی بەرزبوونی پلەی گەرما و بوونی کۆڵۆنیا و سپرا دروستبووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام هەردوو بارهەڵگرەکە کە کەلوپەلی هەمەجۆرییان تێدابووە سووتاون."